به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ له دوایین ڕۆژی سه‌فه‌ری خۆی دا بۆ فەڕه‌نسا له لێدوانێکی ته‌له‌فزیۆنی دا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فڕانس 24 له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕه‌شه‌مه، هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له قه‌یرانه‌کانی ناوچه و جیهان، به‌رچاوگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا، ته‌نگه‌ژه‌ی دیپلۆماسی ئێران و ڕیاز و هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی به‌شداری ئێران له کۆنفرانسی ئاشتی سووریا ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربڕی.
ناوبراو له وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئایا سه‌فه‌ری ئه‌و بۆ ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا به‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دێت، وتی: "به بۆچوونی من ئێران هیچ کاتێ، چ به‌ر له ڕێککه‌وتن و چ دوای ڕێککه‌وتن له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وه‌ڵه‌تیدا دوورنەخرابووەوە. ئه‌و کاته‌ی من له ساڵی 2013 دا به‌شداریم له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد، پێشنیازی جیهانی به‌بێ توندوتیژیم پێشکه‌ش کرد که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران په‌سه‌ند کرا".
زیادیشی کرد: هه‌ڵبه‌ت له قۆناغی گه‌مارۆکاندا دۆخی ئابووری ئێران زۆر جێگیر نه‌بوو و له‌وباره‌وه کێشه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام پاش واژۆ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌که، دۆخه‌که‌مان گۆڕدرا.
ناوبراو له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا له وڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێک دا سه‌باره‌ت به به‌رچاوگه‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیکه‌کانی ئێڕان و ئه‌مریکا، ڕایگه‌یاند: "به درێژایی 70 ساڵی ڕابردوو له نێوان ئێران و ئه‌مریکادا کێشه‌ی زۆر هه‌بووه، چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یانه له ماوه‌یەکی کورت‌دا ئاسان نییه.
ڕۆحانی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری ئێران له هاوپه‌یمانی دژه داعشی وڵاتانی ئه‌ورووپی، زیادی کرد: "هاوپه‌یمانییه‌کی دیکه هه‌یه که به به‌شداری وڵاتانی ئێران، سووریا و ڕووسیا پێکهاتووه، هاوپه‌یمانی زۆر دروست کراوه و ئێمه‌ش ئه‌ندامی یه‌کێک له‌و هاوپه‌یمانیانه‌ین و به‌رده‌وام به کرده‌وه به‌ره‌نگاریمان له‌گه‌ڵ تیرۆریزم کردووه".
ناوبراو هه‌روه‌ها به‌شداری هێزی سه‌ربازی ئێران له سووریای به ڕاوێژکارانه ناوبرد و له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به کوژرانی ژێنەڕاڵه ئێرانییه‌کان له سووریا، وتی: "ئێمه پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو که ڕاوێژکارانی ئێران له عێراق و سووریا بوونیان هه‌یه و چالاکی ده‌که‌ن، ئاساییه کاتێک وڵاتێک ڕاوێژکارانی خۆی ده‌نێرێته ناوچه‌یەکی جه‌نگی ئه‌گه‌ری شه‌هید بوونیان له ئارادایه".